بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی زانستی بۆ پەروەردەی وەرزشی له ئوردن November 3, 2024 Category: College Leave a comment فاکەڵتی زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی مؤتە لە ئوردن بە هاوکاری کۆمەڵەی وه رزشي زانستی عێراق، چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ زانستە وەرزشییەکان و تەندروستی سازکرد، کە لە ماوەی ٢٣ تا ٢٥ی ٢٠٢٤ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو . مامۆستا مونیرە عوسمان حەسەن ، لە بەشی پەروەردەی وەرزشی لە کۆلێژەکەمان، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشان “کاریگەری فۆبیای کۆمەڵایەتی لەسەر یاریزانانی شاخەوانی لە دەڤەری شەقڵاوە لە ههریمی کوردستان، بەشداری ئەم کۆنفرانسە زانستییەی کرد”. توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی “کاریگەری فۆبیای کۆمەڵایەتی لەسەر یاریزانانی شاخەوانی لە دەڤەری شەقڵاوە لە ههریمی کوردستان، بەشداری ئەم کۆنفرانسە زانستییەی کرد”. توێژینەوەکە سەرنجێکی بەرفراوانی لەلایەن ئامادەبووانەوە وەرگرت، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی بابەتەکە و ڕووماڵکردنی ڕەهەندە تەندروستی و دەروونی و وەرزشییەکان کە کاریگەرییان لەسەر شاخەوانان هەیە. توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی لەوە کردووە کە چۆن فۆبیای کۆمەڵایەتی کاریگەری لەسەر ئەدای وەرزشوانانی شاخەوانی هەیە، تیشکی خستۆتە سەر ناوچەی شەقڵاوە وەک شوێنێکی نمونەیی بۆ لێکۆڵینەوە لەم کاریگەرییە لە ژێر ڕۆشنایی سروشتی جوگرافی و ئاستەنگە ژینگەییەکان