توێژینەوەی قوتابی (هدى جمیل جلال) لەبەشی زمانی عەرەبی November 8, 2024 Category: Arabic Leave a comment توێژینەوەی قوتابی (هدى جمیل جلال) لەبەشی زمانی عەرەبی لەکۆلێژەکەمان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا لەکۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر لەژێر چاودێری ئەمینداریەتی گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان؛ ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی قوتابیان؛ (25) مين کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەری لەبەرواری: 3-7/ 11/2024 ئەنجامدا بەناونیشانی: (ئاکاری زیرەکی دەستکرد و کاریگەری لەسەر توێژینەوەی زانستی). کەزانکۆی سەلاحەددین-هەولێر بەهەماهەنگی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشکی میوانداریەتی دەکردو لەسەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو. بەئامادەبوونی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان وداهێنەری قوتابیان وژمارەیەک لەڕاگری کۆلێژەکان وسەرۆک بەش ومامۆستایانی زانکۆ عەرەبییەکان وزانکۆی سەلاحەدین وئەندامانی ئەنجوومەنی عەرەبی کۆڕبەندی خوێندکارانی داهێنەر، قوتابیان بە 50 توێژینەوە بەشداربوون، کەنوێنەرایەتی 26 زانکۆیان دەکرد لە زانکۆکانی 8 وڵاتی عەرەبی وزانکۆی سەلاحەدین وتیشک لەهەرێمی کوردستان. شیاوی باسە زانکۆی سەلاحەددین بەپلەی دووەم دەهات لەنێو بەشداربوان کە بە 5 توێژینەوە لەم چوار تەوەرەی خوارەوەدا بەشداربوو: ١- تەوەرەی ڕەوتە مۆدێرنەکان لەتەکنەلۆژیای زانیاریدا: بە 1 توێژینەوە بەشداربوو ٢- تەوەرەی توێژینەوەی زانستی بۆ زانستە مرۆییەکان: بە 1 توێژینەوە بەشداربوو ٣- تەوەرەی داهێنان و دۆزینەوەی زانستی: بە 1 توێژینەوە بەشداربوو ٤- تەوەرەی داهێنەری هونەری و ئەدەبی: بە 2 توێژینەوە بەشدار بوو. لە هەر تەوەرەیێکدا 13 توێژینەوە پێشبڕکێیان دەکرد، بێجگە لەتەوەرەی چوارەم کە 11 توێژبنەوە بوون، ولە هەر تەوەرەیێکدا 3 توێژینەوە بەپلەی یەکەم ودووەم وسێیەم هەڵبژێردران. دوای هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان؛ قوتابی (هدى جمیل جلال) لەبەشی زمانی عەرەبی کۆلێژەکەمان؛ کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.أیوب آدم رسول) بەتوێژینەوەی (الإنشاء الطلبي في سورة النحل- دراسة بلاغية) بەشداریانکردبوو، توانیان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆڕبەندەکە بەدەستبهێنن لەتەوەرەی توێژینەوەی زانستی بۆ زانستە مرۆییەکان. بەناوی ڕاگرایەتیی کۆلێژو سەرۆکایەتی بەشی زمانی عەرەبی ومامۆستایانی بەڕێز گەرمترین پیرۆزباییان پێشکەش دەکەین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن، ونمونەیان زۆر بێت. هەروەک ئەم دەستکەوتە زانستییە شانازیێکی گەورەو جوانی بەشی زمانی عەرەبی وکۆلێژەکەمان وزانکۆشمانە، کەلەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە گەواهییاندا بۆ ئاستبەرزیی قوتابی (هدی جمیل) و، پەسنی شێوازی پێشکەشکردنەکەیانکرد.. دووبارە پیرۆزە لەهەموو لایێک..