(سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (بەرەو ئاسۆیێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی تەلارسازی لەم بوارەدا

 دووشەممە ۲٠۱۹/۱٠/۷ بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگری کۆلێژ و سەرۆکی بەشی تەلارسازی و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و چەندین بەرپرسی حکومی و مامۆستایان و قوتابیان سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (بەرەو ئاسۆیێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی تەلارسازی لەم بوارەدا) بەڕێوەچوو. ئەم سیمپۆزیۆمە لە لایەن بەشی تەلارسازیەوە رێکخرابوو بۆ بەڕێزان پرۆفیسۆر ئالان دیلانی و پرۆفیسۆر پۆل باراک و ئەندازیاری تەلارساز نادیا تۆبیا، لێژنەی رێکخەری سیمپۆزیۆمەکە بریتی بوو لە پ.ی.د.صلاح الدین یاسین و م. سوزان طاهر و م. فێنک دلاوەر و م. زینب قاسم و ئەندازیاری تەلارساز محەمەد سیامەند. هەریەک لە میوانانی سیمپۆزیۆمەکە سیمینارێکی تێروتەسەلیان لە سەر بابەتی سیمپۆزیۆمەکە پێشکەش کرد و لە کۆتاییشدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانین و دیاری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە لایەن سەرۆکی بەشی تەلارسازیەوە پێشکەش بە میوانانی بەشداربووی سیمپۆزیۆمەکە کرا

Tags