دیبه‌یت

ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 19/2/2018 كاتژمێر 10:00ی به‌یانی له‌ هۆلی پ.د.خالد سعید توفیق كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / هه‌ولێر
ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی ڕووداو به‌ هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژی كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان، دیبه‌یتێك سازكرا به‌ ناونیشانی (هه‌لبژاردن و ئاسۆ سیاسیه‌كان) به‌ ئاماده‌بوونی خاتوون (د.چنار سعد عبدالله) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پ.د.ك و به‌رێز (پ.ی.د.كاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری كۆلێژ و سه‌رۆكی لیستی پ.د.ك هه‌لبژاردن هه‌ولێر و به‌رێز (پ.ی.د. حسام الدین گلیی) سه‌رۆكی به‌شی زانسته‌سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌ش و قوتابیان و میوانان
دیبه‌یته‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن تۆری میدیای ڕووداو ده‌گوازرایه‌وه‌ و بابه‌ته‌كه‌ (چه‌خت ده‌كرێت له‌بابه‌تی هه‌لبژاردن و ئاسۆ سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان چی له‌ ڕووی ته‌كه‌تولی سیاسی و سیسته‌می كۆتا له‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئافره‌تانی كورد و كوردستان) هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كریت له‌ سه‌ر بابه‌تی ڕووی شارستانی هه‌لبژاردن و ئامرازه‌ سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان وعێراق.
دواتر دیبه‌یته‌كه‌ به‌ پرسیار و وه‌ڵام كۆتایی پێ هات