پڕۆژەی قوتابیانی پۆلی چوار بەشی ئەندازیاری شارستانی پلەی یەکەم وە سێیەمیان بەدەست ھێنا لە سەر ئاستی زانکۆکانی عیراق

ساڵانە پێش بڕکێ لە کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدرێت لەلایەن

ACI Iraq chapter

لە بۆ پڕۆژەی قوتابیانی پۆلی چوار لە سەر ئاستی ھەموو زانکۆکانی عیراق. شایانی باسە بۆ ساڵی رابردوو ٢٠٢٠—٢٠٢١ دوو گروپی بەشی ئەندازیاری شارستانی توانیان پلەی یەکەم وە سێیەم بەدەست بھێنن. گرووپی یەکەم پێك ھاتبوو لە اسیا مصلح و سوزان جعفر وە ریان گیلانی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. احمد هدايت وە گروپی دووەم پێك ھاتبوو لە خەندە قارەمان وە سوریاز حوێز وە سانا طه بە سەرپەرشتی مامۆستا بارزان عمر٠

بەو بۆنەیەوە بڕوانامەی ڕێزلێنان وە خەڵاتیان بەسەر دابەشکرا کە سەرۆك بەش و مامۆستایان و قوتابیانی بەشی شارستانی ئامادەبوون وە خەڵاتەکە لە لایەن سەندیکای ئەندازیارانی عیراق دابین کرابوو٠

بەشی دووەمی چالاکیە بریتیبوو لە پێش کەش کردنی سیمینارێك لە لایەن د. عمر قرەنی وە لە سەر

ACI Kurdistan chapter

لە بەشی سێیەم سەرۆك و ئەندامانی

ACI Salahaddin student chapter

سیمینارێكیان پێشکەش کرا٠

Tags