دیداری چاپتەری ئەی سی ئای کوردستان لقی کوردستانی پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی

 سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٤ لەسەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین ، لە هۆڵی کۆچەر بیرکار، دیداری “چاپتەری ئەی سی ئای کوردستان” لقی کوردستانی “پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی” دیدارێکی رێکخست بۆ تەواوی زانکۆکانی کوردستان و سەندیکای ئەندازیاران و وەزارەتە پەیوەنديدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان٠

دیدارەکە ماوەیەی یەک رۆژی خاياند، تێیدا بەشيوەیەکی فەرمی دامەزراندنی چاپتەری كوردستان ناسێنراوە هەروەھا باسی كارو جالاكی چاپتەرەکە كراوە هەروەھا ئەکادیمیست و ئەندازیاران لە چەند سمینارێک و پانێڵێک تیشکيان خستە سەر کارەکانی پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی و ئیش و کارەکانیان ، هەروا لە پانێڵەکاندا دواین داتا و زانیاری ئەندازیاری یان خستە روو٠

Tags