بە ئامادەبونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ(د.نژاد احمد)و(د.ھڤال عبدالجبار)سەرۆکی بەشی جیوماتکس بەڕێز(م. ڕۆژگار قەرەنی) مامۆستا لەبەشی جیوماتیکس ھەڵسا بە ئامادەکردنی پلاتفۆڕمی زانستی AR Sandboxفێرکاری
بريتيە لە سيستەمي بەرجەستەكردن و پيشاندانى راستەقينەى رووى زەوى بە شێوەيەكى ڕاستەوخۆ.كە دەتوانێت بە شێوەیەكى كاريگەر يارمەتى قوتابى بدات بۆ باشتر كردنى لايەنى هزرى تەنها بە تێڕامان و سەيركردنى گۆڕانكارى لە مۆدێلى تۆپۆگرافى بە شێوەیەكى راستەوخۆ.ئەم ئامرازە دەتواندرێت لە زور لايەنى ئەندازيارى سودى لێ ببيندرێت وەک دروستكردنى مۆدێلى تۆپۆگرافى، مۆدێلى گەشەسەندن و فراوان بونى شار، مۆدێلى جولەی ئاو لە بەنداوەکان