وۆرکشۆپێک سەبارەت بە رێنماییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا لە کۆلێژی ئەندازیاری

لە رۆژانی ۲٠۱۹/۱۱/۳ و۲٠۱۹/۱۱/٤ وۆرکشۆپێک سەبارەت بە رێنماییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا لە کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێوەچوو. لەم وۆرکشۆپەدا کە تیایدا سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و مامۆستایانی میوان لە زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی و راگرەکانی کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و راگر و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ئامادەبوون، لە چەند تەوەرێکدا باس لە ووردەکاری جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا کرا و گفتوگۆی تێروتەسەڵی لەبارەوە کرا. شایانی باسە کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین سیستەمی بۆلۆنا جێبەجێ دەکات بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۱۹_۲٠۲٠، لە کۆتاییشدا بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن راگری کۆلێژەوە درایە ئەو بەڕێزانەی کە بابەتیان لە وۆرکشۆپەکە پێشکەش کرد

Tags