بە ئامادەبوونى پ.د. مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، پ.د. نژاد احمد حسێن راگرى كۆلیژى ئه‌ندازیارى و مامۆستا بنیاد خەزنەدار یاریدەدەری راگر‌و د.موید بطرس سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرام سازی و د.محمد طاھر سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و د.عاید حکاب سەرۆکی بەشی ئەندازیاری فرۆکەوانی و مامۆستا ماردین عبداللە به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى هواوى و تیمێکی بالای کۆمپانیای ھواوی کە لە سلێمانی و بغداد را ھاتبون ،خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابییانى پێشبڕكێى هواوى دابه‌شكرا، ئه‌مه‌و سێ قوتابى به‌ناوى تیمى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا
هاوكات ئه‌و پێشبڕكێیه، به‌شێوه‌ى ئۆنلاین ئه‌نجامدراوه، له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا باسى له‌هێنانه ئاراى سه‌نته‌رى هواوى كرد و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرٍِى سه‌باره‌ت به‌و خولانه‌ى له‌م سه‌نته‌ره‌دا ئه‌نجام ده‌درێ
له‌لایه‌كى دیكه‌وه م.ماردین عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى سه‌نته‌رى هواوى له‌و رێوڕه‌سمه‌دا خه‌ڵاتى به‌سه‌ر قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرد و هیواى خواست له‌داهاتوودا بتوانن له‌پێشبڕكێیه جیهانییه‌كان به‌هه‌مان شێوه بتوانن سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن