کردنەوەی تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری کیمیاو پترۆ کیمیا لەکۆلێژی ئەندازیاری

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/١/٢٥ بە ئامادەبوونی (پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (پ.د. مصطفی عەتار) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و (پ.د. نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژ و (پ.ی.د. محمد جودت) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا و مامۆستایان و کارگێڕی کۆلێژ، تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا هەروەها تاقیگەی کۆمپیوتەر لە بەشەکە کرانەوە کە چەندین ئامێری گرنگ و سەردەمیانەی لەخۆگرتووە سوودی هەیە بۆ قوتابیانی بەکەلۆریۆس و قوتابیانی خوێندنی باڵا و هەروەها مامۆستایانیش دەتوانن لە توێژینەوە زانستیەکانیان سوودیان لێوە ببینن٠

بە دامەزراندن و کردنەوەی ئەم تاقیگانە لەمەودوا قوتابیان دەتوانن بە شێوەیێکی پراکتیکی وانەکانیان بخوێنن ئەمەش بێگومان سوودی هەیە بۆ پێگەیاندنی قوتابی بۆ ئەوەی ببێتە کادیرێکی ئەندازیاری بە توانا و بتوانێت لە بازاڕی کار جێگای خۆی بکاتەوە٠

Tags