لەبەشی میکانیک ومیکاترۆنیکی کۆلێژی ئەندازیاری پیشانگای پرۆژەی قوتابیان کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. جوهر فتاح سعید) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (پ.د. نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژ و (م. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری راگر و (پ.ی.د. محمد طاهر محمد سعید) سەرۆکی بەشی میکانیک و میکاترۆنیک و مامۆستایان و قوتابیان و کارگێڕی کۆلێژ پیشانگای پرۆژەی قوتابیان کرایەوە، کە تیایدا چەندین پرۆژە و داهێنانی بە سوود بە شێوەیێکی پراکتیکی خرابوونە روو٠

شایانی باسە ئەم پرۆژانە بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.ی.د. هەورۆ خلیل شاکر) ئەنجامدراون٠

Tags