نوسینگەی راوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری خولی ئەندازیاری رێگاوبان وپرد بۆکۆمەلێک ئەندازیاری سەر بەوەزارەتی ئاوەدان کردنەوە کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٦/٢١ بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بریکاری وەزارەت و راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشی شارستانی و بەڕێوەبەری نووسینگەی راوێژکاری کۆلێژ، خولی ئەندازیاری رێگاوبان و پرد بۆ کۆمەڵێک ئەندازیاری سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرایەوە٠

لە سەرەتای مەراسیمەکە (د.فیروشا صالح ‌محمد) بەڕێوەبەری نووسینگەی راوێژکاری کۆلێژ کورتە باسێکی دەربارەی خولەکە پێشکەش کرد، دواتر بەڕێز (دانا عەبدولکەریم) وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە ووتەیێکدا گرنگی ئەم خولەی بۆ ئەندازیارانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روون کردەوە٠

شایانی باسە ئەم خولە بە هەماهەنگی و لە لایەن نووسینگەی راوێژکاری کۆلێژەوە کراوەتەوە و ماوەی ٧ حەفتە دەخایەنێت کە مامۆستایانی بەشی شارستانی و جیۆماتیکس ئەرکی ڕاهێنەریان هەیە٠

Tags