یەکەمین کۆنفرانسى زانستى بۆلۆنیا پرۆسێس لە هەولێر

لە رۆژانی ٢٠٢٢/٨/٢٨ و ٢٠٢٢/٨/٢٩ یەکەمین کۆنفرانسى زانستى بۆلۆنیا پرۆسێس لە هەولێر بەسترا٠
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستى بەمەبەستى پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس لە هەرێمى کوردستان ئه‌نجامدا، بە بەشدارى پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان٠

ئامانج له‌م كۆنفرانسه‌ پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بوو بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس‌، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیبەیتی زانستی گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە دەستنیشان بكرێت و رێکار و نەخشەڕێگای گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دیاری بكرێن، کە ماوەی حەوت ساڵە بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە. جگه ‌له‌ چه‌ند وتارێك له‌لایه‌ن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م بواره‌، له‌ماوه‌ی‌ دو رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌شت پانێل پێشکەشکرا کە بەڕێز (پ.د.نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژ لە یەکەم پانێلدا بەشداری کرد، هەروەها بەڕێز (پ.ی.د. جیهان محمد فتاح) لە پانێڵێکی تر بەشداری کرد٠

به‌شداربوان گفتوگۆی ئه‌كادیمی سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان کرد و له‌ كۆتاییشدا ئه‌نجام و راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ تاوتوێ کرا٠

Tags