ناساندنی پڕۆگرامێک بۆ خوێندنەوەی نووسراوی کوردی لە لایەن قوتابی خوێندنی باڵا (دکتۆرا) هەوراز عونی

لە ڕێکەوتی ١٢ ی ٤ ی ٢٠٢٢ لە میانای مەڕاسیمێکی شایستەو بە چاودێری و پشتگیری ڕێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز د. ئالان حەمە سعید بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت و بەڕێز د. هێمن هەروامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەڕێز ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و پەرلەمانتاران و بەڕێز پ.د. نەژاد احمد حسین ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و مامۆستایان دەستکرا بە ناساندنی پڕۆگرامی

(KTTS)

کە یەکەم پڕۆگرامی زیرەکی دەستکردە بۆ خوێندنەوەی نووسراوی کوردی لە لایەن مامۆستا و قوتابی خوێندنی باڵا (دکتۆرا) بەڕێز هەوراز عونی لە کۆلێژی ئەندازیاری و تیمێکی کۆلێژی ئەندازیاری پەرەیپێدراوە. شایانی باسە ئەم پڕۆگرامە خزمەتێکی بەرچاوی نابینایان دەکات کە وا دەکا پیشانگەری (شاشە) کۆمپیوتەر بخوێنێتەوە و بەم هۆیەوە هەموو نابینایانی کورد دەتوانن پشتی پێ ببەستن بۆ خوێندنەوەی دەقە کوردیەکان و بەکارهێنانی گشت ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. شایانی باسە پڕۆگرامی لەم شێوەیە یەکەم جارە لە هەرێم و عێڕاق و ناوچەکە پەرەیپێبدرێت کە لەسەر دەستی ئەدازیار و کادری ناوخۆیی دروست کراوە. لە میانای مەڕاسیمەکە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی دووپات کردەوە بۆ ئەم پڕۆژەیەو پڕۆژەکانی داهاتوو و هەروەها بەناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە پەرەپێدەرانی پڕۆگرامەکە کرد٠

Tags