پێنچ قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری بوونە پێشەنگ لەخولی بەرنامەی کۆمپانیای ھواوی

لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوانی خولی بەرنامەی کۆمپانیای ھواوی  قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بۆ جاری دووەم پێشەنگی ئەم بەرنامەیە بوون کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت لە لایەن کۆمپانیات هەواوی بە بەشداری ٥٠ قوتابی، پێنچ قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری باشترین قوتابی خولەکە دەرچوون وە بروانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا٠

ئەم بەرنامەیە کۆڕسی خۆڕایی پێشکەش دەکات بە قوتابیان لە بوارەکانی

Chinese Culture,Cloud Computing,AI
لەم بەرنامەیە زۆربەی زانکۆکانی عێراق تیایدا بەشداری دەکەن وە لە کۆتاییدا باشترین قوتابی خەڵات دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای هەواوی٠

شایانی باسە بەرێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری (پ.د.نژاد احمد حسێن)و بەشی پرۆگرامسازی وئینفۆرماتیکس ڕۆلێکی گرینگی هەبووە لە پێشخستنی کارامەیی قوتابیانی بواری پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری، کە بووەتە هەوێنی ئەو دەستکەوتانەی کۆلێژەکەمان کە لە یەک لە دوای یەک بەدەستی دەهێنێت لەم بوارانەدا٠

لیستی ناوی باشترین قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری

امیرە احمد عمر (کۆلێژی ئەندازیاری)
شەوین محمود احمد (کۆلێژی ئەندازیاری)
یوسف شێروان قادر (کۆلێژی ئەندازیاری)
احمد سامان عبدالهادی (کۆلێژی ئەندازیاری)
لاڤین حسین سعدی (کۆلێژی ئەندازیاری)

Tags