کردنەوەی تاقیگەی بەشی ئەندازیاری فرۆکەوانی لەکۆلێژی ئەندازیاری

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/١/٦ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا (احمد کانی) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بەڕێز (د.امیر) راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێز (پ.د.جوهر) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و بەڕێز (پ.د.نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژ و بەڕێز (ئەمین لاجانی) بەرپرسی ناوچەی ئایندە و بەڕێز (نێچیروان حسین) سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بەڕێز (بنیاد خەزنەدار) یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان و کارگێڕی کۆلێژ، تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە کۆلێژی ئەندازیاری کرایەوە٠

میوانان لە نزیکەوە و بە شێوەیێکی پراکتیکی ئاشنا کران بە ئامێرەکانی ناو تاقیگەکان کە بە شێوەیێکی زانستی وورد قوتابیان دەتوانن سوودی لێوەربگرن. ئەم ئامێرانە هەموو ئەو پشکنینانە دەگرێتە خۆ کە قوتابیان دەتوانن بە شێوەیێکی پراکتیکی بچنە ناو ووردەکاریەکانی زانستی ئەندازیاری فڕۆکەوانی. شایانی باسە ئەم بەشە ئەمساڵ قوتابیەکانی گەیشتوونەتە قۆناغی دوو، بۆ قۆناغی سێیەم و چوارەم دەچنە زانکۆیێکی ئۆکرانی و درێژە بە خوێندنیان دەدەن دواتر بڕوانامە لەم پسپۆریە وەردەگرن. لە کۆتایی مەراسیمەکەدا میوانان دەسخۆشیان لە کارگێڕی کۆلێژ و سەرۆک بەش و مامۆستایان کرد بۆ دانانی ئەم تاقیگەیە بەم شێوازە زانستیە کە هاوشانی ووڵاتانی تری دونیایە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ قوتابیان خواست٠

Tags