کردنەوەی تاقیگەیەکی پێشکەوتووی کۆمپیوتەر لەکۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٠٢١/١٠/٧ بە ئامادەبوونی بەڕێزان(پ.د.جوھر فتاح سعید) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (پ.د.نژاد احمد حسێن) راگری کۆلێژی ئەندازیاری و(پ.د.مصطفی عطار) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و(م.بنیاد خەزنەدار یاریدەدەری راگر و (د.محمد طاھر) سەرۆکی بەشی میکانیک و میکاترۆنیکس و مامۆستایان و کارگێڕی کۆلێژومێوانانی حیزبی، تاقیگەیێکی پێشکەوتووی کۆمپیوتەر لە بەشی میکانیک و میکاترۆنیکس لە کۆلێژی ئەندازیاری کرایەوە٠

ئەم تاقیگەیە کۆمەڵێک کۆمپیوتەری پێشکەوتوو لە خۆدەگرێت کە قوتابیانی بەکەلۆریۆس و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژ دەتوانن سوودی لێوەربگرن٠

هەروەها تاقیگەکە سمارت بۆردێکی گەورەی تێدایە کە بۆ روونکردنەوەی بابەتە ئەندازەییەکان و وانە ووتنەوە بەکاردێت٠

Tags