بەڕێز (م. ڕۆژگار قرەنی اسماعیل) پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان لە پێشبڕکێی زانستی فۆتۆگرامەتری ئەندازیاری ڕووپێوان بەدەست ھێنا

بە ناوی راگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری پیرۆزبایی لە بەڕێز (م. رۆژگار قرەنی اسماعیل) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری رووپێوان (جیۆماتیکس) لە کۆلێژەکەمان دەکەین کە توانی پلەی یەکەم لە سەر ئاستی جیهان بەدەستبێنێت لە پێشبڕکێی زانستی فۆتۆگرامەتری لە بواری ئەندازیاری رووپێوان کە لە ووڵاتی سویسرا ئەنجامدرا. جێگای ئاماژەپێدانە، مامۆستا لە ژێر رۆشنایی ئەنجامی توێژینەوەیێکی زانستی کە خۆی ئەنجامی داوە کاریگەری فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەرخستووە لە سەر دروستکردنی ژێرخان بۆ بۆڕی نەوت و گاز لە کوردستان بە تێچوو و کاتێکی کەمتر و بە بە شێوەیێکی ووردتر٠

دووبارە هیوای سەرکەوتن بۆ مامۆستا رۆژگار دەخوازین لە چالاکیە زانستیەکانی٠

Tags