پێشبڕکێی زیرەکی لە نێوان قوتابیە یەکەمەکانی بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری

 سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٣/٨ (پێشبڕکێی زیرەکی لە نێوان قوتابیە یەکەمەکانی بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری) لە هۆڵی رزگاری لە کۆلێژ بەڕێوەچوو٠

لەم چالاکیەدا راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان ئامادەبوون. لە کۆتاییدا قوتابیانی بەشی میکانیک پلەی یەکەم و قوتابیانی بەشی پرۆگرامسازی پلەی دووەم و قوتابیانی بەشی کارەبا پلەی سێیەمیان بەدەست هێنا٠

لە کۆتاییشدا خەڵات و بڕوانامە درایە قوتابیە سەرکەوتووەکان. شایانی باسە ئەم چالاکیە لە لایەن بەڕێزان (د.سیروان خدر مەلا) و (د.محمد اسماعیل) بەڕێوەچوو٠

Tags