خولی هاوینە بۆ قوتابیە یەکەمەکانی قۆناغی سێیەم لە بەشی میکانیک و میکاترۆنیک لە کۆلێژی ئەندازیاری

لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەماهەنگی ئەکادیمی لە نێوان زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی و زانکۆکانی عیراق و لەبەرئەوەی زانکۆی سەڵاحەدین هاوبەشێکی سەرەکیە لەگەڵ ئەم زانکۆ ئەڵمانیە لە عیراق. هەر بۆیە کۆلێژی ئەندازیاری بۆتە سەنتەرێکی سەرەکی بۆ کردنەوەی کۆمەڵێک خول٠

بەگوێرەی ئەم رێککەوتنە چالاکی هەمەجۆر ئەنجام دەدرێت وەک خولی راهێنان بۆ مامۆستایان و تەکنیکاران و قوتابیان، هەروەها کردنەوەی خولی هاوینە بۆ قوتابیان لە ژێر ناونیشانی

 (Additive manufacturing in engineering)

و پرۆگرامی هاوبەشی ماستەر و دبلۆمی باڵا٠

ئەمساڵیش خولێکی هاوینە بۆ قوتابیە یەکەمەکانی  بەشی میکانیک لە زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی کۆیە و زانکۆی تەکنەلۆژی لە بەغدا و زانکۆی نەهرێن لە بەغدا و زانکۆی  موسڵ و زانکۆی تیشک و زانکۆی پۆلیتەکنیک لە هەولێر و زانکۆی پۆلیتەکنیک لە دهۆک بە بەشداری ٢٦ قوتابی و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی فرایبێرگ کرایەوە٠

لە پێشوودا ئەم خولانە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچوون و لایەنی ئەڵمانی هەموو تێچووی گەشتکردن و مانەوەی قوتابیانی لە ئەستۆ دەگرت. بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ ئەم خولانە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوون لەبەرئەوەی لە بەشی میکانیک تاقیگەی

CNC،3D printing ، Additive manufacturing

هەیە. خولەکە بە شێوەی ئۆنڵاین لە لایەن مامۆستایێکی ئەڵمان پێشکەش کرا دەربارەی بەکارهێنانی

System CAD

و بەکارهێنانی ئامێرەکان و سەردانی کردنی کۆمپانیاکانی

canning ، 3D printing

بە بەشداری کردنی  قوتابیان لە هەولێر و دهۆک و کۆیە و بەغدا و موسڵ٠

ئەم چالاکیە یەکێکە لە چالاکیە سەرکەوتوو و بەردەوامەکانی نێوان کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی فرایبێرگ. ئەم پرۆگرامە هاوبەشەی نێوان کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی فرایبێرگ یەکێکە لە پرۆگرامە هەرە سەرکەوتووەکان لە سەر ئاستی عیراق. هەموو خەرجیەکانی ئەم پڕۆگرامە دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی ئەڵمانی. لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠٢١ زیاتر لە ٢٠٠ مامۆستا و تەکنیکار و قوتابی بەکەلۆریۆس و قوتابی خوێندنی باڵا سوودیان لەم پرۆگرامە بینیووە٠

شایانی باسە خودی راگری کۆلێژ بەڕێز (پ.د. نژاد احمد حسین) پشتگیری ئەم پرۆگرامە هاوبەشەی کردووە و ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی کردووە٠

ئەم پرۆگرامە بە شێوەیێکی سەرکەوتوو لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز (پ.ی.د. عبدالقادر علی) وەک رێکخەری ئەم پرۆگرامە جێبەجێ کراوە٠

Tags