The 10th anniversary of the MEGI cooperation program

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۲٠۱۹/٦/۳٠ بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و زانستی و قوتابیان و راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و چەند سەرۆک بەشێک وچەندین بەرپرسی حیزبی و حکومی و یاریدەدەری کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر یادی ۱٠ ساڵی پرۆگرامی هاوبەشی نێوان بەشی میکانیک لە زانکۆی سەڵاحەدین و بەشی میکانیک لە زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانیا کردەوە. لە مەراسیمەکەدا ووتاری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و راگری کۆلێژ خوێندرایەوە. ئینجا پریزینتێیشنێک سەبارەت بەم پرۆگرامە هاوبەشە خرایە روو

Tags