The department of mechanical and mechatronics engineering Salahaddin university, opened its second robotic contest

بەرواری ٢٠١٩/٤/١٦ بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک دووەمین ڤێستیڤاڵی پێشبڕکێی ڕۆبۆتیک بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پڕۆفیسۆر(د. احمد دزەیی) و مامۆستا (احمد کانی) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و (د. نژاد احمد حوسێن) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و(م.بنیاد خەزنەدار)یاریدەدەری ڕاگر وچەندین سەرۆکی بەش و دکتۆر و مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو.

لەسەرەتادا ٢٠ بەشداربوو پڕۆژەکانیان پێشکەشکرد و لە لایەن لێژنەیەکی دادوەری تایبەت کەپێکھاتبون لەبەڕێزان (د.ئیدریس حمەخان)و(د.دلێر حسن)و(د.موید یوسف)بە ڕۆبۆتیک و لەسەر چەن پێوەرێکی ستانداردی جیهانی پڕۆژەکانیان هەڵسەنگێندرا و براوەکان ڕاگەیێندران.

براوەی یەکەم : هارون حکیم قوتابی قۆناغی چوار لە بەشی میکانیک و میکاتڕۆنیک / بە پڕۆژەی RC Air Plane

براوەی دووەم: دارا جەبار قوتابی قۆناغی ٣ لە بەشی میکانیک و میکاتڕۆنیک / بە پڕۆژەی 3D Print

شایەنی باسە ئەم فێستیڤاڵە بە سپۆنسەری کرمانج کۆنسترەکشن و مینۆڕ بۆ مۆبایل بەڕێوەبران و خەڵاتی گەورەیان پێکێش بە براوەکان کرد

Tags