پرۆسەیەکی لێک تێگەیشتنی زانکۆ سه لاحەددین کۆلێژی ئەندازیاری لەگەڵ زانکۆ تیشک لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا

سەرەتا هەردوو پسپۆڕی شارەزا بەڕێزان (د. ادریس حمەخان و د. اسماعیل خلیفە) لە بواری پشکنینی ئۆتۆمۆبێڵ تیشکیان خستە سەر ئەم دوو تاقیگەیە کە بریتین لە تاقیگەی پشکنینی ئۆتۆمۆبێل و تاقیگەی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لە هەموو جۆرە گازەکان چ لە باێۆفویڵ لەگەڵ هەموو جۆرە گازەکانی تر٠
بۆ زیاتر پێش چوونی زیاتری ئەم کارە، بەشی میکانیکی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ زانکۆی تیشک بەڕێز خودی سەرۆکی زانکۆ دکتۆر ئیدریس هادی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دکتۆر وەسفی لەگەڵ بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەلاحەدین دکتۆر مصطفی عطار ئەمڕۆ سەردانی تاقیگەی پشکنینی ئوتومبێلی بەشی میکانیکیان لەکۆلێژی ئەندازیاری کرد لەلایەن ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری(پ.د.نژاد احمد)پێشوازیان لێکرا تاوەکوو لە نزیکەوە ئاگادار بن کە ئەم بەشە لە چەندین بەشی تر پێک دێ کە یێکێک لەو بەشانە ئامێری پشکنینی ئوتومبێلیە، بەشێکی دیکە دەستنیشان کردنی کەم و کوڕیەکانی توند و تۆڵی ئوتومبێلە، بەشێکی تریان بریتیە لە ئاڕاستە کردنی ئوتومبێل بەشێوەیەکی ڕاست ، بەشێکی تریشیان شی کردنی ئەو گازانەیە وا ئوتومبێل دەردەچێ. خۆشبەختانە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ تیشک دکتۆر ئیدریس هادی زۆری پێ باش بو دەس خۆشی لە خودی دکتۆر نژاد ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری کرد کە کارێکی باشتان کردووە٠
بەشی دووەمی کارەکە بریتیە لە کردنەوەی تاقیگەیێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەنجام دانی تستی زانستی بۆ هەموو ئەو جورە سوتەمەنیانە وەکو بەنزین، گازوایل، گازی شل، هەروەها بایوفیول و بایودیزڵ و چەندین جۆری تری سوتەمەنی کە دەکرێ تێستی بۆ بکریلە کوردستان وە داواشمان کرد کە هەر دو زانکۆی بەرێز پرۆتۆکۆلێکی واژوو بکەن بۆ دانانی ئەم تاقیگەیە کە دەبێتە یەکەمین تاقیگە لە کوردستان بۆ شیکاری گاز و سوتەمەنی و ئەنجام دانی توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە ئەو گازانەی وا گازی ژەهراوین وەک یەکم ئۆکسیدی کاربۆن و دوەم ئۆکسیدی کاربۆن و چەندین گازی تر کە دەکرێ کاری لەسەر بکرێ٠

Tags