سیمپۆزیۆمی چوارەمی هاوبەشی نێوان بەشی میکانیک و میکاترۆنیکس لە کۆلێژی ئەندازیاری و زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی بەڕێوەچوو

رۆژانی ۲٤و۲٥ی تشرینی دووەمی ۲٠۱۹ سیمپۆزیۆمی چوارەمی هاوبەشی نێوان بەشی میکانیک لە کۆلێژی ئەندازیاری و زانکۆی فرایبێرگی ئەڵمانی بەڕێوەچوو. لە مەراسیمی کردنەوەی سیمپۆزیۆمەکەدا بەڕێز (د.جەوھەر)سەرۆکی زانکۆ بە وەکالەت وبەڕێز(د.نژاد احمد)راگری کۆلێژ و بەڕێز(م.بنیاد خەزنەدار)یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان وقوتابیانی کۆلێژ و چەندین میوان لە زانکۆکانی فرایبێرگ و زانکۆکانی کوردستان و عیراق ئامادە بوون. لە سیمپۆزیۆمەکەدا چەندین سیمینار پێشکەشکرا و گفتوگۆی لەبارەوە کرا وە بەڕێز (د.عبدالقادر علی)سەرپەرشتی وڕێکخستنی سیمپۆزیۆمەکەی کرد. هەر لەگەڵ سیمپۆزیۆمەکەش یەکەمین پیشانگای چاپی سێ رەهەندی کرایەوە.

Tags