رۆژی چوارشەممە ٢٤-٤-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی یاریدەری راگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی ھونەرەجوانەکان ئامادە بوون و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرپەرشتی ڕێزدار (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی مەڕاسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ مامۆستا (ئەحمەد سالار) سازکرد، لەدووتۆی مەراسمەکەدا نوێترین کتێبی مامۆستا سالار بەناوی (ڕۆژان)بڵاو کرایەوە. چەند کۆپیەکی لە کتێبەکە پێشکەش بە کۆلێژی هونەرەجوانەکان کرا