دەستاودەستکردنی پۆستێک لە کۆلیژی هونەرە جوانەکان کرا
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/١٣ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. نەریمان خۆشناو ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان, دەستاودەستکردن لە پۆستی سەرۆک بەشی سینەما و شانۆ کرا, ئەمیش بە لێبوردنی بەڕێز د. سەباح حوسێن ساڵح لە ئەرکی سەرۆکی بەش و ڕاسپاردنی بەڕێز پ.ی.د. ژیلوان تاهیر باپیر بە ئەرکی سەرۆکی بەش.١
دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژ سوپاسی سەرۆک بەشی پێشووی کرد لە بەرانبەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بە شێوەیەکی باش, هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک بەشی نوێش خواست.١