کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێر لە ئامێزی
چالاکیەكانى ١٣ مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز بە موزیک و گۆرانی جۆش و خڕۆش بە ئامادەبووان دەبەخشێت
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى ٢٠٢٣/٣/١٧ ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (نەبەز عبدالحمید) قایمقامی قەزای ناوەندی و ( فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (پ.ی.د نەریمان خۆشناو) راگری کۆلێژ و مامۆستایان و کۆمەڵێک لە کەسایەتی حیزبی و حکومی لە سەر قەڵاتى هەولێرێ، لە ئێوارە ئاهەنگێک، کە لەلایەن قوتابیانى بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێر رێکخرابوو، لە چوارچێوەى چالاكیهكانى ١٣ مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز کۆنسێرتی گۆرانی و موزیک بەڕێوەچوو، شایانی گوتنە نمایشەکە جێگای رەزامەندی ئامادەبووان بوو بە چەپڵەرێزان و پێدانی گوڵە نێرگز لە لایەن ئامادەبووان کۆتایی پێ هات