Announcement for those wishing to complete their studies in the departments of the Faculty of Fine Arts.

كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه‌ له‌ به‌شه‌كانی:١

 ١ـ  به‌شی شێوه‌كاری له‌ لقه‌كانی(دیزاین، وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی، سیرامیك).١

 ٢-  به‌شی موزیك .١

٣-  به‌شی  سینه‌ما و شانۆ له‌ لقه‌كانی (سینه‌ما، شانۆ).١

با سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له‌ ڕێكه‌وتی ( ٢٠٢٢/٧/٣١ )  تا (٢٠٢٢/٩/١ )١.١

ڕێنماییه‌كان

١-  ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، یان ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.١

٢-  ده‌رچووی ئاماده‌یی(زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ) و ( ٢٠٢١ –  ٢٠٢٢ ).١

٣-  ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢١ـ ٢٠٢٢ ).١

٤-  كۆنمره‌ی ده‌رچوون بۆ ئاماده‌یی( ٦٠ ) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ( ٦٥ ) كه‌متر نه‌بێت.١

٥-  ده‌رچووی په‌یمانگه‌ ناحكوومییه‌كان به‌ سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.١

٦-  ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به‌ سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.١

٧-  تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له‌ كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له‌ ( ٢٠٢٢/٩/٤ ) ئه‌نجام ده‌درێت.١

 ٨-  تاقیكردنه‌وه‌كانی توانست ته‌نیا پراكتیكین، هیچی تیۆری تێدا نییه‌.١

Leave a comment