( خەڵاتێکی تر )
لەدوای بەژداری کردنی فیلمی ( THE GHOST OF WAR ) لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵ و چالاکی هونەریدا لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان و بردنی خەڵاتی باشترین بەرهەم ،بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنین ئەمجارەش فیلمەکەمان توانی لە فێستیڤاڵی ( دیداری فیلمی کوردی ) لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری دوورین ، کەمیوانداری کۆمەڵێک فیلم کرابوون و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، فیلمی (تارمای جەنگ) کە لە دەرهێنانی بەرێز ( ڕێباز فیصل ) توانی خەڵاتی باشترین ( ئەکتەری پیاو) بۆ نواندنی بەرێز ( بەرزان یونس ) بەدەست بهێنێت
جێی ئاماژە پێدانە ئەم فیلمە لە بەرهەم هێنانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرە ، کە پێکهاتبون لە ستافێکی دڵسۆز و کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانا
سوپاس بۆ هەموو بەژداربوانی فیلمەکەمان و ڕێکخەرانی ئەم فێستیڤاڵە سینەماییە