له زانكۆی سەلاحەددین گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
کاتژمێر (٩) ڕۆژی(یەکشەممه) ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٢ لە هۆڵی (گەلەری پ.د.محمد عارف) له کۆلێژی هونەره جوانەکان تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی ئەحمەد ئەحمەد مشەختی لە بەشی سینەما و شانۆ بە ناونیشانی( بەرهەمئینانا واتایێ دناڤبەرا پێڕفۆرمانسا شانۆیێ وتابلۆیێ سەمایێن کوردیدا) کرا، لیژنەی تاوتوێکردن پێكهاتبوون له بەڕێزان:١
١- پ.ی.د. دەریا جمال حویز سەرۆکی لیژنه
٢- پ.ی.د .محسن عارف صالح ئەندام
٣- پ.ی.د. ژیلوان تاهیر ئەندام
٤- پ.د.بەلقیس عەلی دوسکی ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای دوو کاتژمێر گفتوگۆکردن نامەکه بە پلەی( نایاب) پێبەخشرا.١