ئەمڕۆ پێنچ شەمە ڕێکەوتی ( ٢٠٢١/١٢/١٦ ) لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان ئەم چالاکییانە ئەنجام درا
یاری کۆتایی تێنس و خەڵاتکردنی یەکەمەکان – ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابییانی قۆناغی یەکەم –
بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان – چالاکی موزیک, پێنج سروود لە لایەن قوتابییانی بەشی موزیک –
ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین قوتابییان و مامۆستایانی بەشداربووی فیستڤاڵی موزیک و سینەما و شانۆ، بۆ ئەو قوتابی و مامۆستایانەی بەشدارییان کرد لە نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی سیرامیک و پەیکەرسازی و گرافیک و هۆڵی پراکتیکی شانۆ