له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، فیستیڤاڵی میوزیك و هونه‌ر به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتی ١٥ ی ٣ ی ٢٠٢٣ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێری بەرێز (پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی بەرێز(بڵند اسماعیل) به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌رپرسانی ناوچه و نوێنه‌رانی قوتابییان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان فیستیڤاڵی میوزیك و هونه‌ر له‌لایه‌ن كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له ژێر ناونیشانی ( ئه‌فراندن له ئامێزی كوردستانی هونه‌ردا) به‌ڕێوه‌چوو.١
ئه‌م فیستیڤاڵه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له ڕۆژی یه‌كه‌م كاتژمێر ٩:٠٠ به‌یانی له یانه‌ی قوتابییانی كۆلێژی زانست فیستیڤاڵی شێوه‌كاری بۆ قوتابییانی به‌شی شێوه‌كاری به‌ڕێوه‌ده‌چوو و قوتابییان به‌چه‌ندین تابلۆ به‌شداریان كرد.١
له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١١:٠٠ به‌یانی له هۆلێ ڕۆشنبیری ئركێسترای زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، فیستیڤاڵێكی ناوازه‌ی به‌رێوه‌برد و كه سه‌رجه‌م میوزیك ژه‌ن و گۆرانی بێژه‌كان قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دینن.١
هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ ی ٣ ی ٢٠٢٣ فیستیڤاڵی فیلم بۆ قوتابییانی به‌شی سینه‌ما و شانۆ له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان كاتژمێره ١٠:٠٠ به‌یانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.١
١