ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمیستەری یەکەم لە هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان (شەریعە، خوێندنی ئیسلامی، پەروەردەی ئایینی) بۆ قۆناغەکانی (دووەم، سێیەم و چوارەم) بەڕێوەچوو.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژمان، سەردانی هۆڵەکانی تاقکردنەوەکانیان کرد، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و گوێگرتن لە تێبینی وسەرنجەکانی مامۆستایانی چاودێر وقوتابییان، دواتر ڕاگری کۆلێژ سەردانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی کرد و لە دانیشتنێکدا تاوتوێی ڕێنماییەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی کرد لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سوپاسی خۆی پێ ڕاگەیاندن، لەبەرامبەر ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەشێوەیەکی باش وڕێکوپێک.

