دیدارى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ و ڕاگرى كۆلیژ له‌ گه‌ڵ وه‌زیرى نوێی خوێندنى باڵا

له‌ به‌روارى 31/7/2019 وه‌زیرى نوێى خوێندنى باڵا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى زانكۆى
صلاح الدین كۆبونه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ به‌رده‌ستى وه‌زیرى
خوێندنى باڵا له‌ لایه‌ن راگرى كۆلێژه‌كه‌مانه‌وه‌، وه‌ باسى چه‌ند كێشه‌ و بابه‌تێكى
:كرد، كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ خۆ ده‌گرێ
1- سه‌باره‌ت به‌ خوێندنى باڵا، راگرى كۆلێژ داواى له‌ به‌رێز وه‌زیرى
خوێندنى باڵا كرد، كه‌ خوێندن له‌ كۆلێژى زانسته‌ ئیسلامیه‌كان توشى
ئفلیج بوه‌، له‌ گه‌ڵ بونى چه‌ندین ستافى پێشكه‌وتوو له‌ بوارى جیا جیادا،
داواى كرد كه‌وا چه‌ ندین قوتابى كاندیدى خوێندنى باڵا هه‌یه‌ نا توانن
درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، بۆیه‌ پێشنیارى كرد له‌ بری (5ی ئایلتس) ببێت به‌
(4 ی ئایلتس) یاخود (160) كاتژمێری سه‌نته‌رى زمان، یان توانستى
زمانى عه‌ره‌بی هه‌ژمار بكرێت.
2- سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوان داواى له‌ به‌ڕێزیان كرد قوتابیان دابمه‌زرێن به‌
پێى پسپۆریان، ده‌رچوانى په‌روه‌رده‌ى ئاینى ببنه‌ مامۆستا له‌ وه‌زاره‌تى
په‌روه‌رده‌، به‌شه‌كانی تریش وه‌ك پسپۆرى خۆیان یان وه‌ك توێژه‌رى ئاینى
هاوشێوه‌ى توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى دابمه‌زرێن.
3- هه‌ روها له‌ رووى بیناى كۆلێژ، داواى شوێنێكى تایبه‌ت كرا و پێی
راگه‌یاند، كه‌ شوێنى جوگرافى و شێوازى بیناكه‌ كۆنه‌، داواى كرد
بینایه‌كى نوێ، یاخود بینایه‌ى په‌یمانگاى زانسته‌ئیسلامیه‌كان بكرێته‌
كۆلیژى زانسته‌ ئیسلامیه‌كان.

Leave a comment