سازدانی كۆرێكی زانستی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی وكۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان

لە ڕوژی دووشەممە بەرواری (26/11/2018) سەنتەری سەلاحەددینی ئه‌یوبی و كۆڵێژی زانستەئیسلامیەكان بە ئامادەبوونی بەڕێز دكتور أحمد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین و بەشداری بەشێكی زۆری مامۆستا و قوتابیانی كۆڵێژ كۆڕێكی زانستیان ئەنجامدا بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر) بۆ هەندێك لەو مامۆستا بەڕێزانەی كەوا بەرهەمیان هەیە لەسەر ژیانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر) مامۆستاكان بریتیبوون لە:
 مامۆستا مەلا تەییب بەحركەیی
 مامۆستا عەزیزی مەلای رەش
مامۆستا محسن أحمد أحمد گەردی
 د. جعفر گوانی

داناني: أحمد أمين

Leave a comment