شاندێکی زانایانی ئایینی دەرەوە و ناوەخۆی وڵات سەردانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانیان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ شاندێکی زانایانی ئایینی دەرەوەی وڵات و هەرێمی کوردستان، بە یاوەری (پ.د. حسن مفتی) سەرۆکی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێم ومامۆستا لە کۆلێژمان، سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمانیان کرد و لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژمان وبەشێک لە مامۆستایان پێشوازییان لێکرا.
وەفدەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. محمد عجان الحدید الرفاعي/ رئیس الأکادیمیة العالمیة لعلماء الصوفیة) ، ( د. علي ماء العینین/ ممثل الأکادیمیة من المملکة المغربیة) ، (د. احمد محمد علي أوغلو/ مفتي إسطنبول-جطلجة) ، (د. احمد حامد المولی/ الموصل) ، (الاستاذ حکمت اسعد/ دهۆک) و (الاستاذ سعید محمد مصطفی/ دهۆک).
لەدانیشتنێکدا گفتوگۆکرا لەسەر بابەتی خوێندنی زانستی و ئەکادیمی پەیوەست بە زانستە ئیسلامییەکان لە کوردستان و خوێندنی حوجرە و ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە کوردستان و پێکەوەژیان و گرنگیدان بە بیری میانڕەوی ویەکتر قبووڵ کردن، وە لەلایەن خۆیەوە ڕاگری کۆلێژمان بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان، تا لەنزیکەوە ڕەوشی زانستی و ئایینی و ڕۆڵی زانایانی ئایینی و دەزگا زانستییەکان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ببینن، هەروەها ڕاگری کۆلێژ دووپاتیکردەوە کە ئەمجۆرە سەردان وپەیوەندییانە و هەماهەنگی لەنێوانیان گرنگییەکی زۆری هەیە، تابتوانن بەیەکەوە زۆرترین خزمەت پێشکەش بکەن.
هەر لە دیدارەکەدا قەڵغانی ڕێزلێنان لەلایەن هەریەکە لە (الأکادیمیة العالمیة لعلماء الصوفیة) و (وقف الدیانة الترکي/شعبة جطلجة إسطنبول) پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژمان کرا.

Leave a comment