ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠٢١/١١/٣ سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، هەستا بە سازدانی سێیەمین سیمپۆزیۆم لەژێر ناونیشانی (پێغەمبەر و یادی لە دایکبوونی لە دیدی زانایان و شاعیران) لەهۆڵی (کۆچەر بیرکار) لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، وتارێکی پێشکەش کرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد وهەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە کار وچالاکیانە، دواتر هەریەکە لە بەڕێزان (د. جوهر فتاح سعید) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و بەڕێز (د. عبداللە وەیسی گرتکی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، وتاری خۆیان سەبارەت بە سیمپۆزیۆمەکە پێشکەشکرد.
هەر لە بەردەوامی سیمپۆزیۆمەکەدا، پانێڵێک پێشکەشکرا بە بەشداری ئەم بەڕێزانە:
١- (لمحات من جهود علماء الکورد في خدمة سیرة النبي-صلی اللە علیە وسلم-وسنتە)
پ.د. عثمان محمد غریب/کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان
٢- (مەدح وستایشی پێغەمبەر “د.خ” لەلای چەند شاعیرێکی کورد)
پ.د ابراهیم شوانی/ مامۆستای زانکۆی خانەنشین
٣- (الحضور المشع … الرسول الٲكرم-صلی اللە علیە وسلم-في مرآة الشعر العربي)
پ.د. یادگار لطیف جمشیر الشهرزوری/کۆلێژی زمان
٤- ڕەنگدانەوەی سیمای (پەیامهێنەری خۆشەویست) لە شیعری فارسیدا
د. فهری ٲومر سلیمان/ کۆلێژی زمان
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا
بڕوانامه بهشداربووان له سيپۆزيومى پێغهمبهرو يادى له دايكبوونى له ديدى زانايان و شاعيران 2021




