(پ.د. جمیل علی سورچی) بە ئامادەبونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژمان

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە ئامادەبونی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژمان، پێشوازی کرد لە زانای ئایینی و بانگخوازی دیاری یەمەنی (عبدالفتاح قدیش یافعي) و (مامۆستا مەلا هاوکار سلێمانی) و چەند زانایەکی تری ئایینی.
لەدیدارێکدا باس لە بابەتە زانستییەکانی پەیوەست بە خوێندنی ئایینی لە زانکۆ و ڕۆڵی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە پێگەیاندنی قوتابییان و جەخت کردنەوە لەسەر بابەتی میانڕەوی و ڕەنگدانەوەی لە بیروبۆچوونی مامۆستایان و وتاربێژانی دەرچوو لە کۆلێژەکەمان کرا، وە چۆنییەتی گرنگیدانی زیاتر بە خوێندنی ئەکادیمی وزانستی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگەکەمان خرایە بەرباس.

Leave a comment