ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی کرد لە سامەڕا

ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٣ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بە یاوەری بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان، مامۆستا (سامان فارس عوڵا) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (د. عمران محمد اسماعیل) بەرپرسی خوێندنی باڵا و مامۆستا (سعداللە اکرم یابە) بەشدارییان کرد لە (کۆنفرانسی زانستی سێیەم) کە سەنتەری سامەڕا بۆ کلتور لە شاری سامەڕا، بە بەشداری چەندین کەسایەتی ئایینی وزانستی سازیکردبوو، کۆنفرانسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ (٢٥) زانکۆی عێراق ئەنجامدرا، کە لە نێویاندا زانکۆی سەڵاحەددین لە کوردستان بەشداربوو تێیدا.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی، قەڵغانی سوپاس و پێزانینی بەخشی بە ڕاگری کۆلێژمان و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕێگەی ڕاگری کۆلێژمانەوە.

Leave a comment