ڕاگری کۆلێژ و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٩/٣ بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگر، کۆبوونەوەی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بەبۆنەی دەستبەکاربوونەوەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن بۆ وەرزی نوێ بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە هۆڵی (محمد صاحب نەقشبەندی) لە کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەشکرد، وێڕای سوپاسکردنی مامۆستایان لە سەرخستنی پڕۆسەی ساڵی ڕابردووی خوێندن، بەخێرهاتنەوە وپیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە مامۆستایان کرد، دواتریش باس لە پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێ وڕێنماییەکان وئامادەکاریەکان کرا و ڕاوبۆچوونەکان ئاڵوگۆڕ کران، بە مەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە زانست و ئاستی قوتابیان، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە هەموو توانیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی کۆلێژ وقوتابیانی کۆلێژەکەمان.

Leave a comment