کۆبوونەوەی ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) لەگەڵ لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژ کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکانی لیژنەکە بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ (٢٠٢٤-٢٠٢٥) و ڕێنماییەکانی زانکۆ سەبارەت بە چۆنیەتی تاقیکردنەوەکان، لەلایەن ڕاگری کۆلێژەوە باسکرا بۆ مامۆستایانی ئەندام، تا بتوانن بەباشترین شێوە کارەکانیان ڕاپەڕێنن.

Leave a comment