ۆرکشۆپێک بە ناونیشانى (چۆنیەتى ساغکرنەوەى دەستنووسەکان – المخطوطات) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی ۆرکشۆپێک بە ناونیشانى (چۆنیەتى ساغکرنەوەى دەستنووسەکان – المخطوطات) بۆ قوتابیانى خوێندنى باڵا ( ماستەر – دکتۆرا) ى کۆلێژەکەمان بەمەبەستى ئاشناکردنیان بە بنەما زانستیەکانى چونیەتى ساغکردنەوەى دەستنووس – مخطوطة.
ۆرکشۆپەکە سێ سمیناری لەخۆگرتبوو بەم شێوەى خوارەوە:
١- چەند ڕێنماییەکى زانستى تایبەت بە چۆنیەتى ساغکردنەوەى دەستنووس- مخطوطة/ پ.ی.د. محمد صابر مصطفى.
٢- چۆنیەتى ئامادەکردنى بەشى توێژینەوە – القسم الدراسی- لە ساغکردنەوەى دەستنووس/ پ.د. أمید نجم الدین جمیل.
٣- ڕێنمایى تایبەت بە چۆنیەتى ساغکردنەوەو نووسینەوەى دەستنووسى کوردی/ پ.ی.د. عمر عبدالله محمد ، پ.ی.د. عمر على محمد.
وە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ۆرکشۆپەکە، ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) ۆرک شۆپەکەیان بەسەرکردەوە، کە ڕاگری کۆلێژ چەند تێبینی و ڕێنماییەکی سەبارەت بە بابەتی پەیوەست بە ۆرک شۆپ پێشکەش بە قوتابییانی خوێندنی باڵا کرد.

Leave a comment