مەراسیمى بەرزڕاگرتنى ئاڵاى کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە (١٧/١٢/٢٠١٩) بەبۆنەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستان، لەکۆلێژى زانستەئیسلامیەکان لەمەراسیمێکى شاییستەدا ئاڵاى کوردستان بەرزڕاگیرا. بەمەبەستى ڕێزگرتن لەم ڕۆژە وبەرزڕاگرتنى ئاڵاکەمان، ڕاگرایەتى کۆلێژەکەمان بەئامادەبوونى مامۆستایان وقوتابیانى کۆلێژمەراسمێکى ئەنجامدا، لەسەرەتادا بەڕێز(د.زیاد إسماعیل خۆرانى) یاریدەدەرى ڕاگرى کۆلێژ، لەووتەیەکدا باسى لەپیرۆزى وگرنگى ئەمڕۆژە کردو پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان وقوتابیان وفەرمانبەرانکرد، دواترلەلایەن قوتابیانى کۆلێژەکەمان ئاڵاى کوردستان بەرزکرایەوە، هەرلەمیانەى مەراسیمەکەدا لەهۆڵى (م.محمد […]