photo_2022-02-27_16-19-47
سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی : (فەتواو و لێکەوتەکانی لەنێوان پابەندبوون وپابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) سازکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٧ بەهاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان/ کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (فەتواو و لێکەوتەکانی لەنێوان پابەندبوون وپابەندنەبوون بە مەبەستەکانی شەریعەت) لە سەنتەری ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، سازکرا. سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، لەدوای نمایشکردنی پرۆمۆی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرۆکی […]

image (2)
ئەنجامدانی دوو سیمینار لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٤ سەرۆکایەتی بەشی شەریعە، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. زیاد ئیسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە ئەنجامدانی دوو سیمینار لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان. سیمیناری یەکەم بۆ بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم احمد سەنگەری) بوو، لەژێر ناونیشانی (مصادر المادة الفقهیة) بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا وقۆناغی چوارەم. […]

Capturegfgf
بەشداریکردنی قوتابیانی کولێژەکەمان لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز

لە میانەی کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکیە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بەرواری (٢٠٢٢/٢/٢١) قوتابیانی کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی بەشی وەرزشی کۆلێژ، بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز، کە بۆ قوتابیانی زانکۆ ڕێکخرابوو.

photo_2022-02-17_20-47-49
پانێڵێک لەژێر ناونیشانـی: هۆشیاری قوتابیان وئاڵنگاریەکانی یەکەم ساڵی زانکۆ سـازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/١٦ سەنتەری سەڵاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، بە ئامادەبوونی(د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و (د.زیاد ئیسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی هۆشیاری قوتابیان وئاڵنگاریەکانی یەکەم ساڵی زانکۆ، بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان، پانێڵەکە چەند سیمینارێکی گرنگی […]

273616498_241429454845330_8777218626516382875_n
سێ قوتابییە یەکەمەکانی بەشی شەریعە خەڵاتکران

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٢/٢/٨ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایان وبەشێکی زۆر لە قوتابیان، لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان، سێ یەکەمەکانی کۆرسی یەکەمی بەشی (شەریعە) خەڵات و ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا سەرۆکی بەشی شەریعە (د. ئەردەوان مصطفی) وتەیەکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکان کرد وهیوای بەردەوامی […]

photo_2022-02-03_14-12-38
کونسوڵی کوەیت بە یاوەری ڕاگری کۆلێژمان سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد

کونسوڵی کوەیت بە یاوەری ڕاگری کۆلێژمان سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە ولە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان،کونسوڵی کوەیت بەڕێز (عومەر الکندری) بە یاوەری ڕاگری کۆلێژەکەمان بەڕێز (د. ئیدریس قادر باڵەک) و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەڕێز (موسا ئەحمەد) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدینیان کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ […]

272826799_236924558629153_4158339928529453844_n
شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد

ڕۆژی دووشەمە (٢٠٢٢/١/٣١) شاندێکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و (د. زیاد اسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەڕێز (د. عبداللە وەیسی گرتکی) سەرۆکی یەکێتیەکەوە پێشوازیان لێکرا. لە سەرەتادا بەڕێز (د. عبداللە […]