photo_2024-11-30_03-08-09
کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەکۆتا هات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لە درێژەی بەڕێوەچوونی کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە کۆتا چاڵاکیدا، چەند سیمینارێک ئەنجامدرا لەبارەی ڕێنماییەکانی وەرگرتن و سیستەمی خوێندن و ڕێنماییەکانی تۆمار، بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، لەلایەن هەریەکە لە بەڕێزان (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (د. ئومێد عبدالقادر) […]

photo_2024-11-30_03-06-15
کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لە میانی بەڕێوەچوونی کارنامەی هەفتەی ئاشنابوونی قوتابییان بە زانکۆ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، مەراسیمێک لە هۆڵی (کوێت) له کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو.لە مەراسیمەکەدا کە ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان و قوتابییانی قۆناغی یەکەم وکەسوکاریان تێیدا […]

photo_2024-11-30_03-03-54
گەشتێکی زانستی و مەیدانی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی خوێندنی ئیسلامی سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١١/٢٥) بەشی خوێندنی ئيسلامی لە کۆلێژەکەمان، گەشتێکی زانستی گرنگیان بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ئەنجامدا، بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بابەت (پ.د. كمال صادق و م.ی. نذير حسن زێباری).بەشداربوانی گەشتەکە بریتی بوون لەگروپێك له قوتابییانی قۆناغی سێی بەشی خوێندنی ئيسلامی لە کۆلێژەکەمان، کە وانەی (فقه الأحوال الشخصية) دەخوێنن.مەبەستی سەردانەکە بۆ دادگای باری كەسی هەولێر ئەوە […]

photo_2024-11-17_19-54-17
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لەمیانی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، تیپی تۆپی پێی کۆلێژەکەمان، یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەرامبەر بە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور ئەنجامدا.

photo_2024-11-14_21-15-44
سیمینارێک لەبارەی سیستەمی بۆلۆنیا لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ١١ـی ٢٠٢٤ سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. زیوەر زەینەل عومەر) مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، بۆ مامۆستایانی قۆناغی یەکەمی هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، لەبارەی سیستەمی (بۆلۆنیا پرۆسێس) بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکە مامۆستایانی ئامادەبوو تێبینی وپرسیارەکانیان ئاراستەی پێشکەشکاری سیمینار کرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە وەڵامدرانەوە.لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانین بەخشرا بە […]

photo_2024-11-11_17-46-44
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان پێشوازی لە قوتابییانی قۆناغی یەکەم دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤ بەشێکی زۆر لە قوتابییانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان، سەردانی تۆماری کۆلێژەکەمانیان کرد، بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنیان. بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی کارەکان، بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) سەردانی تۆماری کۆلێژمانی کرد لە باڵەخانەی کۆن، وە پێشوازی له […]

photo_2024-11-07_02-08-25
ۆرک شۆپێک بۆ قوتابییانی بەشی پەروەردەی ئایینی سازکرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤ هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژەکەمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی (پێکەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ وژینگە) هەڵسان بە ئەنجامدانی ۆرک شۆپێک بۆ قوتابییانی بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.مەبەست لە ئەنجامدانی ۆرک شۆپەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری وڕۆشنبیری قوتابییان بوو، سەبارەت بە هەندێک بابەتی پێویست و هەستیار، کە بۆ هەرسێ بەشەکانی کۆلێژمان ئەنجامدەدرێت […]

photo_2024-11-03_00-13-51
بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووانی خولی هاوینەی (فێرکردنی قورئانی پیرۆز)

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەڕێوەبەری سەنتەری شێخ محمد طاهری کوردی (پ.د. سەردار حمدامین ابراهیم) و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژمان، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە قوتابییانی بەشداربووی خولی هاوینەی (فێرکردنی قورئانی پیرۆز) کە لەلایەن (سەنتەری شێخ محمد طاهری […]