photo_2022-10-26_08-54-26
فێستیڤاڵ و کۆڕبەندی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر”د.خ” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٥) سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، هەڵسا بە سازدانی فێستیڤاڵ وکۆڕبەندێکی زانستی، بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان”دروودی خوای لەسەربێت” ، لە سەنتەری ڕۆشبیری زانکۆی سەڵاحەدین. لە فێستیڤاڵەکەدا هەر یەکە لە بەڕێزان (د. کامەران یونس) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، (د. ئیدریس قادر حمدامین) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، (د. […]

photo_2022-09-26_22-00-19
بەڕێوەچوونی “کۆڕبەندی ئەکادیمی نیشتمانی پزیشکی ئیسلامی”

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٦ “کۆڕبەندی ئەکادیمی نیشتمانی پزیشکی ئیسلامی” بە هاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، وە بە هەماهەنگی لەگەڵ “ڕێکخراوی ئیکۆ” بۆ پەروەردە وتەندروستی کۆمەڵ ، لە هۆتێل شیراتۆن بەڕێوەچوو. سەرەتای کۆڕبەندەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان (د. ئیدریس […]

announcement-banner-2
ئاگادارى ژماره‌ (1) بۆ ساڵى 2022-2023

ئاگادارى گشت قوتابیانى كۆلێژى زانسته‌ئیسلامیه‌كان-هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ گشت به‌شه‌كان وقۆناغه‌كان كه‌ ئه‌م ساڵ 2022-2023 ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ی خوارەوە جێ به‌ جێ بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه‌ دروست ده‌بێ 1- ده‌بێت گشت ئه‌و قوتابیانه‌ى كه‌ وانه‌ى عبور وتحمیلیان هه‌یه‌ سه‌ردانى به‌شه‌كانیان بكه‌ن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى فۆڕمى (عبور وتحمیل) به‌ واژووى خۆیان كه‌ له‌ 6/9 ده‌ست پێ ده‌كات […]

photo_2022-09-26_21-55-06
بەشداری ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان لە “دیداری یاد وڕێزلێنان”

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٨/١٨ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر حمدامین) و یاردەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بەشداریان کرد لە “دیداری یاد و ڕێز لێنانی (د. نظام الدين عبد الحميد و د. مصطفى مەحمود پێنجوێنی).” کە لەلایەن سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری، ڕێکخرابوو

288110894_324546703200271_1975771359550979370_n
بەشداری بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان لە پانێڵێکدا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤ بە بەشداری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان، زانکۆی دهۆک، یەکێتی زانایان و ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی، مەراسیمێک لە هۆڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان سازکرا. لە مەراسیمەکەدا، کە بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی و چاڵاکوانانی بواری ئافرەتان تێیدا بەشداربوون، بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان: (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری […]

photo_2022-06-11_13-45-37
بەردی بناغەی باڵەخانەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان دانرا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/٨ لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی (د. کامەران یونس) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و کونسوڵی کوەیت و پارێزگای هەولێر و بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی باڵەخانەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان دانرا. ئەم پڕۆژەیە لەژێر چاودێری زانکۆی سەڵاحەدین و لەلایەن کۆمەڵەی بەهاناوەچوونی کوێتی […]

photo_2022-07-28_00-32-44
بەشداریکردنی قوتابیانی کولێژەکەمان لە وەرزشی تۆپی پێی بچوک کراوە

لەمیانەی کاروچاڵاکیە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، لە بەرواری (٢٠٢١/٥/١٢) تیپی قوتابیانی کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی بەشی وەرزشی کۆلێژ، بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوک کراوە لە ئاستی قوتابیان، بە ئامانجی گرنگی دانی زیاتر بە بواری وەرزشی و ڕەخساندنی کەشێکی دڵخۆشکەر بۆ قوتابیان.

photo_2022-07-28_00-32-44 (2)
تیپی فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی زانکۆ بەشداربوو

بەرواری (٢٠٢٢/٣/١٣) لە چاڵاکیەکی وەرزشیدا، تیپی تۆپی پێی فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان، بە سەرپەرشتی بەشی وەرزشی کۆلێژەکەمان، بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوک کراوە لە ئاستی فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین.

photo_2022-07-25_23-12-04
بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێژ

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٣/٣١ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، لە نێوان هەردوو تیپی قۆناغی دووەم و قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە بەڕێوەچوو، کە قۆناغی چوارەم توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و نازناوەکە ببەنەوە.