کورتەیەک دەربارەی راگرایەتی کۆلێژ
:راگرایەتی کۆلێژ پێک دێت لە
:ئەنجومەنی کۆلێژ و نووسینگەی راگر کە دابەش دەبێت بەسەر دوو هۆبە
سکرتاریەتی راگر *
خامەی نهێنی *
.ئەنجومەنی کۆلێژ کە ئەندامەکانی بریتین لە راگری کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و بەرپرسی تۆمار و خوێندنی باڵا و نوینەری مامۆستایان و نوینەری قوتابیانی
ئەنجومەنی کۆلێژ بە زۆری مانگێک یان زیاتر کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاروبارەکانی کۆلێژ کە ئەوانیش (کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو کاروباری گشتی و قوتابیان و هتر…) وە لە کۆتایی کۆبوونەوەکان لەدای گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکان یان بریاری لەسەر دەدەن یان راسپاردەی دەکەن بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ
وە فەرمانبەرەکانی سکرتاریەتی راگر کاریان راپەراندنی کارەکانی راگر و پێشوازی کردنە لە ئەو بەرێزانەی کەسەردانی بەرێز راگر دەکەن بۆ راپەراندنی کارەکانیان، وەسەردانیکەرەکان یان مامۆستان یان فەرمانبەرن یان قوتابین یان کەسانی تری دەرەوەی کۆلێژن بۆ مەبەستی کاری جیاواز…
– خامەی نهێنی کە لە بەرپرسی نووسینگەی راگر و فەرمانبەرەکانی خامە پێک دێت، کە ئەوانیش کاریان نووسین و دەرکردنی نووسراوەکانی نووسینگەی راگرە وە نووسینی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ و ئاراستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کۆلێژ وە دەرکردنی فەرمانی کارگێری هتر