:ناوی بەرپرس
د.محمد خالد مصطفی
:ناوی فەرمانبەران
١- منێور یاسین ێابر
٢ – عبدالمطلب زیوەر ێالح
٣- ھیژا احمد نجم الدین
لەسالی ٢٠٠٢ دامەزاوە
لەسەرەتای دامەزراندنەوە تاوەکو سالی ٢٠٠٩- ٢٠١٠ تەنھا بەشی خویندنی ئیسلامی ھەبووە، لەسالی ٢٠١٠-٢٠١١ بەشی خویندنی ئیسلامی پسپوری( علوم الحدیپ)، وە لەبەشی بنەماکانی ئایین پسپوری (بیروباوەری ئیسلامی) کرایەوە.سالی ٢٠١٢-٢٠١٣ بەشی شەریعە پسپۆری اێول الفقە، وەلەبەشی خویندنی ئیسلامی پسپۆری (علوم الحدیپ) کرایەوە، سالی ٢٠١٣-٢٠١٤ ھەرسێ بەشی شەریعە پسپۆری (ئابوری ئیسلامی)، وەلەبەشی خویندنی ئیسلامی (دراساتی قورئانی)، وەلەبەشی بنەماکانی ئایین بەراوردی ئاینەکان کرایەوە. سالی ٢٠١٤-٢٠١٥ ھەرسێ بەشی شەریعە پسپۆری( فقھی بەراورد)، وەبەشی خویندنی ئیسلامی پسپۆری (پەروەردەی ئیسلامی)، وەلەبەشی بنەماکانی ئایین پسپۆری (فەلسەفەی ئیسلامی) کرایەوە.
کۆی قوتابیانی دەرچوو لە خویندنی باڵا دکتورا ماستەر لە سالی دامەزراندنەوە (١٠٤)
مەرجەکانی وەرگرتن لە ماستەر
١- دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی زمان و کۆمپیوتەر بە پێی رێنمایی تایبەت، کە بۆ ئەم مەبەستە دەردەچێت.
٢- ڕەزامەندی فەرمانگەکەی لە کاتێکدا ئەگەر فەرمانبەری حکومی بوو.
٣- پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستەر تێکرای نمرەی لە (٦٥%) کەمترنەبێت یاخود لە چارەکی یەکەم بێت، جگە لە پسپۆرییە پزیشکییەکان.
٤- کۆنمرە ھەژمار دەکرێت رێژەی (٦٠%) لەسەر بنەمای تێکرای نمرەی گشتی، و رێژەی (٤٠%) ھەژماردەکرێت لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی توانستی زانستی.
٥- تەمەنی پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستەر نابێ لە (٤٥) ساڵ زیاتر بێت.
٦- مەرجە (٢) ساڵ تێپەربێت بەسەردەرچوونی پێشکەشکار، جگە لە دەرچووی یەکەم کە مەرجە یەک ساڵ بەسەر دەرچوونیان تێپەربێت.
مەرجەکانی وەرگرتن لەدکتورا:
ڕ- دەبێ پاڵێوراو ھەڵگری بروانامەی ماستەر بێت.
ب- دەبێ ئاستی پاڵێوراو جێگای وەرگرتن بێت لە زمانی توێژینەوە و کۆمپیوتەر.
ج- نابێ پاڵێوراو وەرگیرابێت لە دکتۆرا یاخود دەرکرابێت (فێل) یاخود سەرنەکەوتبێت بەھۆی کەمتەرخەمی یاخود بەجێھێشتنی خوێندن.
د- دەبێ پاڵێوراو خۆتەرخانکردنی تەواو بکات بۆ خوێندنەکەی.
ە- نابێ پاڵێوراو تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر بێ.