پوختهيهك دهربارهى دڵنياى جۆرى
پرۆسەی دڵنیای جۆری بریتیە لە چەند چالاکیەکی بەردەوام لە (پلاندانان، چاودێریکردن، بەدواداچون، هەڵسەنگاندن، ڕاپۆرت نوسین وجێبەجێکردن) بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن لەگەڵ ئامانجەکانی بگونجێن.
پەرەپێدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ستراتیژیە گرنگەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەم پرۆسەیە بە دیاردەیەکی نوێ لەناو ئەزمونی ئەمرۆی خوێندنی باڵا لە هەرێم و لە سەرتاپای ئێراق ئەژمێردرێت، جێبەجێکردنیشی نرخ بەو ئاستە بەرزە دەدات و هاوڵاتی ناو کۆمەڵگە لەئاستی خوێندن وڕاهێنان و بەهای بڕوانامەکانی زانکۆ و دەستەکان دڵنیا دەکاتەوە.
بنەما و پێکهاتەکانی دڵنیای جۆری
• دڵنیای جۆری خوێندن
• زانستخوازی بەردەوام
• پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
• هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستا
• مۆڵەتپێدان و متمانەبەخشین
لەناو سیستمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئەم پرۆسەیە چەند بەرنامەیەک لەخۆ دەگرێت وەک:
ئەم بەرنامانە بەچەند ڕێنماییەک داڕێژراون کە لەگەڵ ئەزمونی خوێندنی باڵا لە کوردستان بگونجێن و، لەگەڵ ستاندەری بەرنامەکانی زانکۆ پێشەکەوتوەکانی جیهان هاوتابن، ئەم پرۆسەیە هەمیشە لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆردا جێبەجێدەکرێت و، ساڵانەش پێداچونەوەی لەسەر دەکرێت و، بابەتەکانی ناو ئەم بەرنامانە هەمیشە و، بەپێی پێویست و بەمەبەستی بەرەوپێشخستن لە گۆڕانکاریدا دەبێت و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرێت.
لەپرۆسەی دڵنیای جۆری خوێندندا ماف و ئەرکی خوێندکار لە ناو زانکۆکاندا دەسنیشان دەکرێت و، ئەرکی زیاتر بە مامۆستای وانەبێژدا دەدرێت بۆ پەیرەوکردنی بەشێوەیەکى بەردەوام تا دەبێتە مایەی دروستبوونی هەماهەنگیەکی زانستی لە نێوان خوێندکار و مامۆستای وانەبێژدا.
جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری خوێندن و ڕاهێنان وەڵامی گشت پرسیارە گرەنگەکان دەداتەوە، لەوانە:
• دڵنیاکردنی زانکۆکان لە ئاستی کواڵیتی ئەو بروانامەیەی کە بەخوێندکارى دەدات.
• دڵنیاکردن لە جۆری خوێندن و وتنەوەی وانەکان.
• پشتگیریکردنی خوێندکار لەکاتی وەرگرتنی کۆرسەکانیان و پاراستنی مافیان.
• دڵنیاکردنی خوێندکار لەو بروانامەیەی کە پێی دەبەخشرێت.
• دڵنیاکردنی بازاری کار لە ئاستی هونەر و زانستی کادیرانی پیشەیی.
• ڕاپۆرت نوسین، پێداچونەوە و بەدواداچون، چاودێریکرن، فایل هەڵگرتن، بریاردان، هەندێ جار لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی وانەکان و جۆری وتنەوەیان.
بە گشتی کارکردن لەسەر دڵنیای جۆری خاڵە لاواز و پتەوەکانی ناو دەزگاکانی خوێندن (زانکۆکان) نیشان دەدات، کە دواتر دەتوانرێت لەسەر ئەو بنەمایە بەرزڕاگرتنی ئاستی زانست دابرێژرێت.