خولى تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی

بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین – هەولێر 

‎بەشی زمانی چینی کۆلێژی زمان ، خولێكی تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی كردەوە.

لە رێککەوتی ۲٠ـ۷ـ۲٠۲۲ بەشی زمانی چینی كۆلێژی زمانی زانكۆی سەلاحەدین – هەولێر خولێكی تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبدالله فەرهادی ڕاگری كۆلێژ و بەڕێز د. بارزان شێخ جەعفەر بەرزنجی سەرۆكی بەشی زمانی چینی دەستپێكرد .

جێی ئاماژەیە خولێکی بێبەرامبەری هاوینەی فێرکردنی زمانی چینییە بۆ فێرخوازان، كەلەلایەن مامۆستایانی بەڕەگەزچینییەوە وانەكانی خولەكە دەگوترێتەوە.

خولەکە بە هەردوو شێوازی ناو پۆل و ئۆنلاینە بە بەشداری ۱۲٠ فێرخواز لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و لەهەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای تێدایە، وەك قوتابی ، مامۆستا ، پزیشك، ئەندازیار، بازرگان، …هتد.

‎كە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە سەرجەم دەرچوانی خولەکە دەبەخشرێت.

 

Leave a comment